نەینەوا-ا ه ع
پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ یەكشەممە، كردنەوە یەكەم لقی بانكی ڕافیدەینی لە لای ڕاستی شاری موسڵ ڕاگەیاند.
نەوفەل سڵتان عاكوب پارێزگاری نەینەوا بەوەكالەت لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) ڕایگەیاند: كادری ئەندازیاری و هونەری بەهاوكاری نوێنەرانی بانكی ناوەندی عێراقی و حكومەتی خۆجێیی هاوكار بوون لەكردنەوەی بەپەلەی لقی 112ی بانكی ڕافیدەین لە ڕاستی موسڵ بۆ خزمەتكردنی دانشتوانی پارێزگاكە.
عاكوب ووتیشی، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لقەكانی تری بانكەكانی ئوم رەبیعەین لە هەردوو لایی ڕاست و چەپی موسڵ لەگەڵ كۆتایی هاتنی دووبارە نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەكانیان دەكرێنەوە.