بەغداد-ا ه ع
هودا سەجاد پەرلەمانتاری ئێستا و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی پێشوو، 17هەزار زیادەڕۆی بەبەڵگەوە ئاشكراكرد لەسەر ئەو ڕوبارەی دەگاتە پارێزگای بەسڕە.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە "ا ه ع" سەجاد ڕایگەیاند: زۆربەی ئەو زیادەڕۆیانە بەرپرسە ناوخۆیی و خۆجێیی و حزبەكان كردویانە بۆ ئاودێری باخەكانیان بەشێوەیەكی نایاسایی یان پڕكردنی حەوزی ماسیەكانیان، لەو ئاوە بەشێوەیەكی نا سیستمی ئەو هۆكارانەش بۆتە هۆی كەمبونەوەی ئاوی خواردنەوە لەو پارێزگایە.
وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەكان سكاڵایان لەدژی 1400 زیادەڕەوی تۆمار كردوە ،بەڵام زیاتر لە 15هەزار زیادەڕۆی هەیە كە تا ئێستا هیچ سكاڵایەكیان لەسەر تۆمار نەكراوە چونكە پلە و پۆستیان هەیە.