نەینەوا – ا ه ع – شروق ماهر
مەزاحم خەیات سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند: 7 نەخۆشخانەیان نۆژەنكردوەتەوە.
خەیات بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند:" پارێزگاكەیان بە هاوكاری ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سندوقی ئاوەدانكردنەوە و یونسكۆ دەستی كردوە بە نۆژەنكردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانە لە پارێزگای نەینەوا، رونیشیكردەوە ئەو نەخۆشخانانەی دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەیان بریتین لە:( بتول، ئەورام، عقم، ئەشیعەی ئیبن سینا، نەخۆشخانەی گشتی موسڵ، ئیبن ئەسیر، خەنسا).
ڕاشیگەیاند نەخۆشخانەكان تاقیگەی تەواویان بۆ دابیندەكرێت.