تایبەت _ بەسڕە
ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆمار داوا دەكات تەواوی تواناكانی دەوڵەت بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بگوازرێتەوە بۆ بەسڕە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی مەیدانی بەدواداچون بۆ ڕەوشی ئەو پارێزگایە بكرێت.
نوجەیفی لە كاتی ئامادەبونی لە دانشتنی نائاسای ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: دەبێت بەسڕە لە ململانێی سیاسی دووربخرێتەوە.
ناوبراو وتی بەسڕەچەقی بنەرەتی عێراقە و دەبێت هەموو تواناكان و ئیمكانیاتی دەوڵەت بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بۆ بەسڕە بگوازرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی مەیدانی بەدواداچون بۆ كێشە و ڕەوشی ئەو پارێزگایە بكرێت, و جارێكی تر یش دۆخی ئەو پارێزگایە وەك پێشوی لێبێتەوە.