تایبەت - ا ه ع
دكتۆرە عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی و ژینگە ڕایگەیاند: تەواوی حاڵەتەكان لە بەسڕە كە توشی نەخوشی بوون چارەسەركراون, و هیچ گیان لەدەستدانێك بەهۆی پیسبونی ئاوەوە تۆمار نەكراوە.
لە دانشتنی نائاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا حەمود ڕیگەیاند: وەزارەت دەستی بە پشكنین كردووە بۆ زانینی حاڵەتی نەخۆشیەكان لە بەسڕە.
وتیشی تەواوی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ هاوڵاتییانی بەسڕە دابین كراوە.
لای خۆیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی تایبەت دا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) ڕایگەیاند: ئاماری ڕوداوەكانی دوێنێی بەسڕە 7 شەهید و 50 برینداربووە لە هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتییان.