ئەمرۆ دوو شەممە سەدان مامۆستا لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان رێكخست لەبەرمبەر نەدان و دواكەوتنی موچەكانیان.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) رایگەیاند خوپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری سلێمانی لە شەقامی سالم دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران بە رێپێوان چونە سەرای سلێمانی.
لەخۆپیشاندانەكەدا خۆپیشاندەران داوایان لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كرد موچەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرێت كە وردبینی لە ناوەكانیاندا كروە و سەپاندنی سیستمی پاشەكەوتی موچەشیان كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پەیرەو دەكرێت رەتكردەوە.