تایبەت – ا ه ع
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرەكان گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنێكی نا ئاسایی پەرلەمان كە موقتەدا سەدر داوایكردبوو.
لای خۆیەوە سەرۆك وەزیران تەئكیدی لەسەر گرنگی ئەو دانیشتنە نائاساییە كردەوە بۆ چارەسەركردنی كیشەی بەسڕە.