واست – ا ه ع
دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمرۆ شەممە، شكستپێهێنانی هەوڵێك بۆ هێنانەناوەوەی مادەی هۆشبەر لە دەروازەی زرباتییەی پارێزگای واست ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەروازە سنورییەكان كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" دەزگا چاودێریەكانی سەر بە دەستەی دەروازە سنورییەكان بە هاوكاری مەفرەزەكانی روبەروبونەوەی مادە هۆشبەرەكان و پۆلیسی گومرگ، گەشتیارێكی بیانیان دەستگیر كردووە كە مادەی هۆشبەری پێبووە".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "ئەو گەشتیارە ڕەوانەی لێكۆڵینەوەكراوە لە بەشی روبەروبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە پارێزگای واست".