بەغداد – ا ه ع
ئەمریكا، ئەمرۆ شەممە، ئیدانەی هێرشكردنە سەر یەكێك لە بارەگا دیبلۆماتیەكان (كونسوڵخانەی ئێران) لە پارێزگای بەسڕە دەكات و داوا لە هەموو لایەك دەكات پشتیوانی ناڕەزایی ئاشتیانە بكەن و دیبلۆماتكاران بپارێزن.
لای خۆیەوە هیزەر نویرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" بەپێی دەستوری عێراق رێگە بە ناڕەزایی ئاشتیانە دراوە و پاراستنی موڵكوماڵی گشتی و تایبەتیش دەبێت شان بەشانی یەكتربن".
وتیشی "ئەمریكا دژی بەكارهێنانی توندوتیژییە لەبەرامبەر دیبلۆماتكاران بە تایبەت ئەوەی لە بەسڕە رویدا، داواش لە هەموو لایەك دەكەن لە نێوانیاندا هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران پشتیوانی لەخۆپیشاندانی ئاشتیانە بكەن و دیبلۆماتكاران بپارێزن".