بەغداد – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ هەینی، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد.
كۆبونەوەكەش تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە پارێزگای بەسڕە و تەئكیدیش لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ هاوڵاتیان كرایەوە و دەوڵەتیش پەرۆشە بۆ پارێزگاریكردن لێیان و ئەركی هێزە ئەمنیەكانیش پاراستنی هاوڵاتیانە، لەگەڵ رێگەنەدان بە دەستدرێژی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، بە هەموو جۆرێكیش تەقەكردن لە خۆپیشاندەران رەتدەكاتەوە.