وەزارەتی تەندروستی: تیمێكی وزاری بۆ بەدواداچونی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان ڕەوانەی بەسڕە دەكات

  • 7-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ هەینی، تیمێكی وزاری ڕەوانەی بەسڕە كرد بۆ بەدواداچونی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان كە بۆ بریندارانی خۆپیشاندانەكان پێشكەش دەكرێن.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) ڕایگەیاند: عەدیلە حەمود وەزیری تەندروستی فەرمانی كردوە كە تیمێكی وزاری تەندروستی ڕەوانەی بەسڕە بكرێت بەسەرۆكایەتی زامل شەیاع بریكاری كارگێڕی و ئیحسان جەعفەر بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار وبەرپرسەكان بۆ بەدواداچونی تەندروستی و دەست نیشانكردنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنیان، و تیمەكەی سەر پشك كردووە بۆ بڕیاردان و بەجێگەیاندنی ئەركەكە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، وەزیر فەرمانی كردووە كە تیمی پاڵپشتی و پشتوانی لە فەرمانگەكانی تەندروستی عێراق بەشێوەی هەفتانە و خولاو بەردەوام سەردانی پارێزگاكە بكەن، یەكەم تیمیش لە تەندروستی موسەننا بەرەو پارێزگای بەسڕە بەڕێكەوتن.