بەغداد - ا ه ع
هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ هەینی، بەیاننامەیەكی لەسەر ڕوداوەكانی بەسڕە دەركرد.
هاوپەیمانیەتەكە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئیدانەی هێرشكردنە سەڕ دەزگاكانی دەوڵەت و نوسینگە و بارەگاكانی هێزەكان دەكەین كە گەنجەكانی بۆبەرگری لە عێراق گیانی خۆیان كردۆتە قوربانی،و گەنجەكانی بەسڕەش لەپێش هەموویانەوەن.
لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئێمە دەزانین كێ ئەم كارە قێزەونەی كردوە، ئەوانەی ئەم كارانە دەكان كۆمەڵێكن بۆ بەرژەوەندی دەرەكی كاردەكەن، و وەك چۆن لەدژی داعش وەستاینەوە و تێكمانشكاندن، ئاواش لەدژیان دەوەستینەوەو ناهێڵین ئەم كردەوە قێزەونانەیان بەسەردا تێپەڕ بێت، و ناهێڵین ئەم جۆرە كردەوانە ببێتە ڕێگر لەبەردەم كاروانی ئاوەدانی و بەدی هێنانی خواستەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و دادپەروەر كە بتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی بەسڕە و پارێزگاكانی تری عێراق بكات.