كەربەلا - ا ه ع
شێخ عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری مەرجەعی باڵای ئاینی، داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگای بەسرە دەكات ماڵ و موڵكی گشتی بپارێزن، وبەكار هێنانی توندوتیژیش دژ بە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان ڕەتدەكاتەوە، لەهەمان كاتدا داوا لە گەورە بەرپرسەكان دەكات لەشوێنی كاردابن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە كەمتەرخەمی و رۆتین و گەندەڵی بۆتە هۆی دروستبونیان.
كەربەلایی لەچوارچێوەی گوتاری نوێژی هەینیدا لە حسێنیە ڕایگەیاند: مەرجەعی باڵای ئاینی بەرامبەر ڕوداووەكانی ئەم دوایەی بەسڕە نیگەرانە و بەداخە كە ڕەوشەكە گەیشتووە بەوەی ئێستا دەیبینین، وداوای كرد هێرش نەكرێتە سەر ماڵ و موڵكی گشتی و هێز و توندوتیژیش بەكار نەیەت كە دەبێتە هۆی كوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان.
ڕاشیگەیاند:مەرجەعیەت ئیدانەی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان دەكات كە ئەركی پاراستنی باڵەخانەكانیان لەئەستۆ دایە، كاتێك بەبەرد و مادەی سوتێنەر هێرش دەكرێتە سەریان كە بۆتە برینداربوونی ژمارەیەكیان، لەهەمان كاتدا ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵ و موڵكی گشتی دەكەین كە دەسوتێنرێن.
وتیشی ئەم جۆرە كردەوانە ڕێگەیان پێنادرێت لەلایەن یاساوەو دەبێتە هۆی دروستبونی كێشەی زیاتر و ئاستەنگ دەخاتە بەردەم چارەسەركردنی كێشەكان.