بەغداد - ا ه ع
بەتەمەنترین پەرلەمانتار كە سەرۆكایەتی دانشتنی پەرلەمان دەكات، داوا دەكات ڕۆژی شەممە دانشتنی پەرلەمان بۆ تاوتوێ كردنی كێشەكانی بەسڕە بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان سازبكرێت.
لەبەیاننامەیەكدا كە لە فەرمانگەی پەرلەمانی دەرچووە ، 54 پەرلەمانتار داوای دانشتنی پەرلەمان بۆ تاوتوێی كێشە و ڕەوشی بەسڕە دەكەن.
بەتەمەنترین پەرلەمانتاریش داوای ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە دەكات بۆ تاوتوێی كێشە و چارەسەری و پێشهاتەكانی ئەم دوایەی بەسڕە بە ئامادەبونی سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕۆژی شەممە واتا سبەی كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ دەكات.