بەغدا – ا ه ع حازم رەدینی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند ئەمرۆ دوو شەممە مۆڵەتی دامەزراندی سێ پارتی نوێی پەسەند كردووە. لەوبارەیەوە رەدینی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دەڵێت ئەنجومەنی كۆمسیاران پێدانی مۆڵەتی بە سێ پارتی نوێ پەسەندكردووە ئەوانیش پارتەكانی (الترقی والاصلاح، تجمع رجال العراق، الحركە المدنیە الوطنیە) ن. وتیشی ئەو پارتانە سەرجەم مامەڵەكانی كە بۆ دامەزراندنیان پێشكەشیان كردبوو بە پێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن تەواوكردووە بەپێی یاسای پارتەكان كەلەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركراوە. داواشی لەسەرجەم پارتە سیاسیەكان كرد كە مامەڵەی دامەزراندنیان لەلای كۆمسیۆن تۆماركردوە و وادەی یاساییان بریوە رێوشوێنەكان تەواو بكەن بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنیان.