راگەیاندنی ئەمنی داوا لە خۆپیشاندەران دەكات موڵكو ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن و سوتاندنیش بە كاری تێكدەرانە لەقەڵەم دەدات

ئەمنی
  • 7-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا داوا لە خۆپیشاندەران دەكات موڵكو ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن و سوتاندنیش بە كاری تێكدەرانە لەقەڵەم دەدات.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە خوێنی هاوڵاتیانی عێراق بە نرخە و ئێمە نیگەرانین لە هەر جۆرە خوێن رشتنێك، هەموو لایەكیش تێبینی ئەو ژمارە زۆرە برینداران لە ریزی هێزە ئەمنیەكان دەكەن ئەوەش سەبر و پابەندونیان دەردەخات لەبەر ئەوەی بەشێكن لەگەل و لێی جیاناكرێنەوە.
    هەر بۆ یە داوا لە لە خۆپیشاندەران دەكات موڵكو ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن و هەر جۆرە سوتاندنی بارەگاكانیش بە كاری تێكدەرانە لەقەڵەم دەدات.