بەغداد – ا ه ع
ئیئتلافی نەسڕ، ئەمرۆ پێنج شەممە، پشتیوانی خۆی بۆ داواكەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەربڕی كە داوا دەكات رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆبیتەوە، ئەو ئیئتلافەش ستایشی داواكەی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ پەكنەخستنی پەرلەمان و پابەندبوون بە وادە دەستورییەكانەوە.