بەغداد_ ا ه ع
هاوپەیمانی (قەراری عێراقی) پشتوانی و پشتگری خۆی بۆ بانگهێشتی موقتەدا سەدر بۆ سازكردنی دانشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند: كە ئەمە دەقەكەیەتی
بەناوی خوای بەخشندە و میهروبانەوە
لەسەر ئەو گوتارەی موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی ئەلیلولی 2018 پێشكەشیكرد لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سازكردنی دانشتنێكی نائاسای لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە دەبێت سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هەندێك لە بەرپرسە باڵاكان بەشداری تێدا بكەن بۆ تاوتوێ دۆسیەی بەسڕە بەتایبەت هاوپەیمانی (قەراری عێراقی) پشتوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتە ڕادەگەێنێت, و تەئكید لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دانشتنەكە دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەی بنەڕەتی و نوێنەرانی گەلیش بەشداری تێدا بكەن . چونكە ئەو كارەساتەی گەلەكەمان و هاوڵاتییانی بەسڕە تێیدا دەژین دەبێت ببێتە هۆكارێك بۆ هەموو عێراقییەكان بۆ ئەوەی هاوكاری پێشكەشی ئەو شارە بكەن . و دەبێت نوێنەرەكانی ئەو شارە ببنە نمونە لەو بوارەدا.
چونكە خوێنی هاوڵاتییانی عێراقێ زۆر بەنرخترە لە هەر كێشە و جیاوازێك , و هەر مرۆڤێكی عێراقی گرنگترە لە كێبڕكێی سیاسی یان بەرژەوەندی حزبی و تائیفی و نەتەوەیی.