تایبەت_ ا ه ع
(حامید باهلی) ڕاوێژكاری وزەی ئەتومی لە سەرۆكایەتی وەزیران , ئەمڕۆ پێنجشەممە, ڕایگەیاند: پڕۆژەی لەناو بردنی بنگەی 14ی تەموز گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی.
(باهلی) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند: حكومەت كار دەكات بۆ لەناو بردنی پڕۆژەی (تویسە) ی ئەتومی كە دوو بنگەی ئەتومی( 14ی تەموز و تەمووز 2 ی دامەزراوەی ریدیوكیمیا).
وتیشی لەناوبردنی بنكەی 14ی تەموز گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و لە ئێستا دا 85% كارەكانی تەواو بووە.
باهلی راشیگەیاند بنكەی (توسیە) ی ئەتومی دەبێتە گۆڕستانی ئەتومی چونكە چەند ناوچەیەك هەیە بە چەند جۆرە تیشكێك پیس بووە و پاشماوەكانی دەگوازرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە و لەژێر خاكدا دەشاردرێتەوە .