كەربەلا – ا ه ع
هێزەكانی پۆلیسی كەربەلا، ئەمرۆ پێنج شەممە، باندێكی دەستگیركرد كە كاریان دزینی دوكانی زێرفرۆشان بووە.
لای خۆیەوە لیوا ئەحمەد زوینی بەرێوەبەری پۆلیسی كەربەلا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند هێزەكانیان 3 كەسیان بە تۆمەتی دزینی دوكانی زێڕفرۆشان لە ناوچەی حەی عامل لە خۆرئاوای كەربەلا دەستگیر كردووە.
وتیشی تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە بڕی 4 كیلۆگرام زێریان دزیوە، دواتریش تەواوی ئەو زێڕە بۆ خاوەنەكانیان گەرێندرایەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە