بەغداد – ا ه ع
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیڕان ڕایگەیاند: لەدەسپێكی مانگی داهاتودا پڕۆژەی ئاوی هارسە وەك تێست دەكەوێتە كار.
سەعەد حەدیسی وتەبێژی نوسنگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: پڕۆژەی هارسە ڕۆژانە 200هەزار مەتر سێجا ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ شاری بەسڕە دابین دەكات و لەمانگی تشرینی یەكەم دەكەوێتەكار، داوای ئەوەی حكومەت داوای لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كردوە وەك تێست پڕۆژەكە بخاتە كار.
وتیشی لەمانگی شوباتی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە بەتەواوەتی دەكەوێتە كار و 40%ی پێداویستیەكانی ئاوی پاكی خواردنەوەی شاری بەسڕە دابین دەكات.
ڕاشیگەیاند: دەبوو ئەو پڕۆژەیە لەمانگی ئابی ڕابردوودا بكەوتایەتە كار بەڵام ڕەوشی ئەم دوایەی شاری بەسڕە بووە هۆی دواكەوتنی، حەدیسی وتیشی هەوڵەكانی حكومەت سەركەوتووبووە لە گەرانەوەی شارەزا ژاپۆنیەكان و ڕازیكردنیان كە جارێكی تر كار لەو پڕۆژەیەدا بكەن.