بەغداد - ا ه ع
وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند مەفرەزەكانی هەواڵگیری سەربازی لە ئۆپەڕاسێۆنەكانی سەڵاحەدین و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و بەدواداچونی بەردەوام توانیان ئافرەتێكی سەر بەگروپی تیرۆرستی داعش دەستگیر بكەن، كە لە كونتڕۆڵكردنی شارەكە لەلایەن داعشەوە لەگەڵ ئەواندا كاری كردووە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند: "دوای دانانی بۆسەیەك لە خاڵی پشكنینی چونە ناوەوەی شاری تكریت لەلایی باكورەوە ئەو تیرۆرستە ژنەیان دەستگیركردووە، لەوبەیاننامەیەدا هاتووە ئەو ژنە دایكی پێنج تیرۆرستە، دوان لەو تیرۆرستانە لەمەفرەزەكانی لەسێدارەدان كاریان كردووە، و یەكێكیشیان لە شەڕی بێجی گوژراوە، ئەو ئافرەتەش بە پێی مادەی 4/1 تیرۆر داوا كراوە.