بەغداد_ ا ه ع
ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەكرن(usaid) بەهاوكاری ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران, ئەمڕۆ چوارشەممە , كۆنگرەی خۆی دەربارەی هاوبەشی حكومەتی خۆجێی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی, بە ئامادەبونی نوێنەرانی ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان لە ئەمانەی گشتی و نوسینگەی سەرۆك وەزیران و لیژنەی باڵای پەیوەندی و ڕێكخستنەكانی پارێزگاكان و وەزارەتە فیدڕاڵیەكان و وەزارەتەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری حكومەتە خۆجێیەكان و نوێنەرایەتی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سازكرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) كەوتووە(محەمەد تەمیمی) بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان وتەیەكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند بەشداری فەرمانگە حكومی و خۆجێی و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەچوار چێوەی بەرزبونەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگەزاریەكانە بە هاوڵاتییان, وتیشی ئەمە یەكەم دەست پێشخەریە لە عێراق بكرێت بۆ پێشكەش كردنی هاوكاری و كاری هاوبەش لە نێوان لایەنە حكومیەكان و ڕێكخراوە جیاوازەكان.