نەجەف – ا ه ع – حەیدەر فەرمان
دەیان جوتیار، ئەمرۆ چوار شەممە، لە گۆڕەپانی سەدرین-ی ناوەراستی پارێزگای نەجەف خۆپیشاندانیان رێكخست و داوای پێدانی پارەكانیان دەكەن.
لای خۆیەوە ئەحمەد سوداوی سەرۆكی لقی نەجەفی كۆمەڵەی جوتیاران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند ئەوە بۆ سێیەم جارە خۆپیشاندان دەكەن ئەوەش بۆ وەبیرهێنانەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ تا بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات كە بە جوتیارانی دابوو سەبارەت بە پێدانی پارەی ساڵی 2017 و قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووان.