بەغداد_ ا ه ع
دكتۆر سەعەد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران , ئەمڕۆ چوار شەممە, ڕایگەیاند: بەدواداچونی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە لایەن دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكرێت, بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوی تەقەكردن و كوشتنی خۆپیشاندەران لە كاتی خوپیشاندانی هاوڵاتییان لە بەسڕە.
سەعد حەدیسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە( ا ه ع) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: سەرۆك وەزیران ڕێنمایی توندی ئەمنی دەركردووە بۆ هێزە ئەمنیەكان, كە نابێت بە هیچ شێوەیەك تەقە لەخۆپیشاندەران بكرێت, وتیشی ئەنجومەنی وەزیران بەپەلە لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە, و كاری لیژنەكە دەرخستنی ڕاستیەكانە لەسەر چۆنیەتی دروستبوونی ڕوداوەكە و كێ ئەو بڕیارەی دەركردووە كە ڕێگە بە هێزە ئەمنیەكان بدات تەقە لە هاوڵاتی و خۆپیشاندەران بكرێت.
حەدیسی وتیشی لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین و لێپرسینەوە لەو كەسانەش دەكرێت كە تەقەیان كردووە و بونەتە هۆی دروستبونی ئەو ڕوداوە.