بەغداد – ا ه ع
هاوپەیمانی سائیرون داوای كرد لێكۆڵینەوەی بەپەلە لە روداوەكانی ئەمدواییەی پارێزگای بەسڕە بكرێت.
هاوپەیمانی سائیرون لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە تەئكید لەسەر پابەندبوون بە مادە دەستورییەكان دەكاتەوە كە تایبەتە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە سەبارەت بە مافی ڕەوای هاوڵاتیان، پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەرانی بەسڕە دوپاتكردەوە.