بەسڕە_ ا ه ع
كۆمپانیای غاز كە بەشێكە لە وەزارەتی نەوت, ئەمڕۆ چوارشەممە , هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوی پاكی خواردنەوەی بۆ هاوڵاتییانی پارێزگای بەسڕە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە, كۆمپانیاكە ڕایگەیاند:لەڕێگەی لقەكانیەوە كە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق هەیە ئەم دەست پێشخەریەی كردووە و كارمەندەكانی بەشداریان تێدا كردووە و 10 ئۆتۆمبیلی حەوزی تایبەت بە ئاو كە 10000 تەن ئاو و بارهەڵگری 16000 تەن ئاوی پاكی خواردنەوەیان بۆ ئەو پارێزگایە ناردووە و بەسەر نەخۆشخانەی فێركاری و نەخۆشخانەی بن غەزوان ی مناڵبوون و هاوڵاتیاندا دابەشكراوە.