بەغداد_ ا ه ع
ئەنجومەنی نوێنەران, ئەمڕۆ چوارشەممە , ئەو دەنگۆیانەی ڕتكردەوە كە لە ڕاگەیاندن و میدیا دا بڵاوبۆتەوە دەربارەی كێبڕكێی نوێنەران لەسەر وەرگرتنی جانتا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: ئەوەی لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان بڵاوبۆتەوە دوورە لە ڕاستیەوە, وئەو میدیا و ڕاگەیاندنانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوكردۆتەوە تەنها مەرامیان توڕەكردن و نمایشی میدیایی و ڕاكێشانی سەرەنج و بینەرە بۆ كەناڵەكانیان.
ووتیشی فەرمانگەكەیان جانتای بە شێوەی زنجیرە دابەشكردووە كە هەموو پێداویسیتی تایبەت بە نوێنەرانی تێدایە و بێ هیچ كێشەیەك.
داواشی لە میدیا و ڕاگەیاندن كردووە كە زانیاریەكان بە ڕاستگۆیانە بڵاوبكەنەوە.