بەغداد_ ا ه ع
قاسم ئەعرەجی, ئەمڕۆ چوارشەممە, یاداشتننامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی لەبەغدا ئیمزا كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەعرەجی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی لەبەغدا ئیمزا كردوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە, ئەو لێكگەیشتنە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاسۆی هاوكارییە ئەمنیەكانە لەنێوان هەردوو لا كە تایبەتن بە زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن و پاراستنی سەردانكەرانی كوماری ئیسلامی ئێران كە دێنە ناو خاكی عێراقەوە.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا باس لەوە كراوە, هەردوولا تاوتوێی دۆسیەی پاراستنی سنوری هاوبەشیان كردووە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.