بەغداد_ ا ه ع
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق, ئەمڕۆ سێشەممە تاوتوێی پێشنیاری شارەزایان دەكات دەربارەی دروستكردنی بەنداوێكی (غەتاس) ژێر ئاو, لە شەت عەرەب لە چوار چێوەی وەرشەی كاركردنی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی پێشنیار وتواناكانی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی.
لەبەیاننامەیەكادا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە, لعێبی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەنجامەكانی وەرشەكە ئیجابی بوون و توانیمان لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێ بكەین و ئامانجەكەمانی پێكا, ئەوا وەزارەتی نەوت و وەزیر خۆی سەرپەرشتی دەكات و داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكات كە بەپەلە جێبەجێ بكات.