بەغداد _ ا ه ع
(ئەیاد عەلاوی) سەركردەی ئیئتلافی نیشتمانی, ئەمڕۆ سێشەممە, داوای وتوبێژی نیشتمانی بە پەلە دەكات لە نێوان (چاكسازی و بونیاتنانەوە) و ( كوردستانی) و(بونیاتنانەوە).
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە (ئەیاد عەلاوی) ڕایگەیاند:چاوەڕوان دەكرا, رێژەی یاسایی دانشتنی یەكەمی پەرلەمان تەواو نەبێت و دانیشتنەكەش سەركەوتوو نەبوو , و پەرلەمان نەیتوانی سەرۆك و جێگیرەكانی هەڵبژێرێت, ودانشتەنەكەش گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی كە جێی ترس و دوو دڵییە بۆ داهاتووی عێراق كە لە ئیستادا بە ڕەوشێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.
وتیشی, ئەوەی ئێستا ڕوودەدات جێی نیگەرانی و مەترسییە, بۆیە داوا دەكەم كە بەرژەوەندی نیشتمانەكەمان لەبەرچاو بگیرێت و بەپەلە دانوستانی نیشتمانی لە نێوان (چاكسازی و بونیاتنانەوە) لە لایەك و ( كوردستانی) و(بونیاتنانەوە) لەلایەكی ترەوە دەست پێبكات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێگەچارەیەكی گونجاو و بۆ عێراقێكی جێگیر.