باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركرا

ئەمنی
  • 18-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع نوسینگەی پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند باندێكیان دەستگیر كردووە كە لە ژن و مێردێك پێكهاتوون و هەستاون بە فرۆشتنی كچێك بە بڕی 2800 دۆلار. لە بەیاننامەیەكی وەزراەتی ناوخۆ كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتوو مەفرەزەیەكی سەر بە بەرێوەبەری پشكنینی بەغدا كە سەر بە نوسینگەی پشكنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆیە، توانیویەتی باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە كە لە ژن و مێردێك پێكهاتوون دەستگیر بكات كە كچێكی 19 ساڵانیان بە بڕی 2800 دۆلار فرۆشتووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دەستگیركردنی ئەو باندە دوای وەرگرتنی زانیاری بووە لە سەرچاوەیەكی نوسینگەی پشكنەری گشتی تایبەت بەو باندانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن.