بەغداد-ا ه ع
نوێنەرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند تا ئێستا نە ئێمە و نەیەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكلایی نەبوینەتەوە وبڕیار نەدراوە بچینە پاڵ هیچ كوتلەیەكەوە.
ماجد شنگالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆكەناڵی عێراقییە(ا ه ع) ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا یەكلایی نەبونەتەوە و بڕیارە هەردوو پارتەكە بچنە ناو یەك كوتلەوە.