بەغدا – ا ه ع رۆژی یەك شەممە دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان تاوتوێی قۆناغی دوای سەركەوتن بەسەر داعش و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و چەندین دۆسیەی تری سەبارەت بە پلانەكان بۆ داهاتوو كرد. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە، دەڵێت عەبادی لە میانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێی قۆناغی دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا كردووە، لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و چەندین دۆسیەی تر كە تایبەتن بە دانانی پلان بۆ داهاتوو، هەر لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دەروازە سنوری و فرۆكەخانەكان كراوە لەگەڵ رێكخستنی هاتنەناوەوەی رۆژنامەنوسە عەرەب و بیانییەكان بۆ عێراق، لەوبارەیەشەوە چەندین بڕیار و رێنمایی دەركران.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات