سار حاج - ا ه ع
بزوتنەوەی گۆڕان تەئكیدیكردەوە ئەمرۆ هەڵوێستیان یەكلایی دەكەنەوە سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران.
لای خۆیەوە شۆرش حاجی ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا نەگەیشتوەتە هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ هیچ لایەكدا و وتوێژیش لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بەردەوامە، رونیشیكردەوە" بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرجەم لایەنەكانی ڕاگەیاندوە هەر لایەك دان بە مافی دەستوری گەلی كورددا بنێت لەو لایە نزیك دەبنەوە".
وتیشی بزوتنەوەی گۆڕان نایەوێت بەشێك بێت لە ناكۆكیە سیاسیەكان.