بەغداد - ا ه ع
وەزارەتی دەرەوە تەئكید لەڕەتكردنەوەی هەموو دەست تێوەردانێك دەكاتەوە لە كاروباری ناوخۆی عێراق، و ڕایدەگەێنێت دەبێت هەموو لاێك پابەندبێت و ڕێز لە ئیرادەی عێراقییەكان بگیرێت، بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە نوێنەرایەتییان بكات و داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات ولەئاستی خواستەكانی ئەواندا بێت، هەروەها دەبێت پابەندی دەستوری عێراق و یاساكانی بن.
ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(اه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: وەزارەت تەئكید لەسەر هاوبەشی ستراتیژی چالاك لەگەڵ وڵاتان دەكاتەوە، و لە پێش هەمویان ڕێكەوتن لەچوارچێوەی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریكا، كە ڕۆڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان لەنێوان هەردوو ولاتەكە لەهەموو بوارەكان ئاسایش و گەشەكردن دەكاتەوە لەچوارچێوەی پاراستنی سیادەی عێراق.