لەغداد – ا ه ع
دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد كارنامەی باڵیۆزی نوێی ژاپۆنی لە عێراق وەرگرت .
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: فوئاد مەعسوم لە دیدارەكەدا ئاماژەیكرد بۆ پەیوەندییە دۆستانەی نێوان عێراق و ژاپۆن كە پێشتر و تائێستاش پتەو و بەهێزە لە هەمو روەكانەوە، پێوێستیی پەرەپێدانیانی لە بوارەكانی سیاسیی، ئابوریی و روناكبیرییەكان و گرنگیی سودوەرگرتن لە شارەزایی ژاپۆنی لە بوارەكانی وەبەر هێنان و تەكنەلۆژیا و راهێنانی كادیرانی عێراقیی دوپاتكردەوە لە هەمو بوارەكاندا.
بەڕێزیان سوپاسی ژاپۆنی كرد بۆ پشتیوانیكردنی بەردەوامی لە عێراق بە تایبەت لە جەنگی دژ بە تێرۆر.
باڵیۆزی نوێی ژاپۆنیش رونیكردوە كە حكومەتی وڵاتەكەی بەردەوامە لە بەهێز كردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق و پێشكەشكردنی هەموو یارمەتییەك.