بەغداد – ا ه ع
سەركردەیەكی هاوپەیمانی محوەری نیشتمانی تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتەكان لە حكومەتی داهاتوودا، رونیشیكردەوە میحوەر ئەو بەرەیە هەڵدەبژێرێت كە لەگەڵ بەرنامەكەی بگونجێت.
فەلاح حسێن زێدان سەركردە لە هاوپەیمانی میحوەری نیشتمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: ناتوانێرت حكومەت پێكبهێنرێت ئەگەر پێكهاتەیەك پەراوێزبخرێت.
وتیشی نزیكبوونەوەیان لەگەڵ هەر بەرەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەت پشتدەبەستێت بە گونجانیان لەگەڵ بەرنامەكەیان.