بەغداد – ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ شەممە، ڕایگەیاند "تیرۆریستێكیان دەستگیر كردوە كە ئەمیری مەفرەزەیەك بووە و ئەركیان پێشكەشكردنی پشتیوانی لۆجستی بوە بە تیرۆریستانی داعش".
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند مەفرەزەیەكی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكات توانیویەتی بە پێی زانیاری وردی هەواڵگری تیرۆریستێكی داعش دەستگیر بكەن.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە پۆلیسی فیدڕاڵی لە بۆسەیەكدا توانیویەتی تیرۆریستێكی تر دەستگیر بكات.