لەمیانەی پێشوازیكردنی لە نوێنەری ترامپ سەرۆك كۆمار ڕایدەگەێنێت پابەندن بە ئەنجامدانی دانشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتی دیاریكراودا

  • 1-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانەی پێشوازیكردنی لە برێت مەكگۆرگ نوێنەری تایبەتی دوناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا و شاندەكەی یاوەری كە دوگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریكای لەگەڵ بوو باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان لە عێراق و ناوچەكە كرا.
    لەمیانەی ئەو دیدارەدا مەعسوم ستایشی ڕۆلی ئەمریكای كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی عێراق لەهەموو بوارەكاندا.
    لای خۆیەوە برێت مەكگۆرگ ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرێت، و پاڵپشتی و پشتوانی ئەمریكای بۆ جێگیربونی عێراق دووپەتكردەوە، وتیشی بەردەوام دەبن لەسەر هاوكاری كردنی عێراق و عێراقیەكان لەهەموو بوارەكاندا بەپێی ڕێكەوتننامەی ستراتیجی نێوانیان.