بەغدا – ا ه ع كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ یەك شەممە وادەی تۆماركردنی پارتە سیاسیەكان و هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەكان درێژكردەوە. لەوبارەیەوە ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بریاریداوە وادەی تۆماركردنی ناوی پارتە سیاسەكان تا كۆتایی دەوامی رەسمی لە رۆژی 25/12/2018 درێژبكاتەوە. وتیشی كۆمسیۆن بریریداوە وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی تا كۆتایی دەوامی رەسمی لە رۆژی 1/7/ 2018 درێژبكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو درێژكردنەوەیە بۆ ئەوەبووە دەرفەت بدرێتەوە پارتە سیاسیەكان تا كاروباری خۆیان رێكبخەن بۆ هەڵبژاردنەكان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد