بەغداد - ا ه ع
شیروان وائلی ڕاوێژكاری سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: دانشتنی یەكەمی پەرلەمانی نوێ دواناخرێت، ئەگەر ڕوو بەڕوی فشاری سیاسیش ببێتەوە.
وائلی ڕاشیگەیاند: مەعسوم ڕۆڵی خۆی بەپێی دەستوور گێڕاوە و نوسراوی كۆماری بۆ یەكەم دانشتن دەركردوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی سەر بە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، دەڵێت"سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی دواخستنی یەكەم دانشتنی نییە".
وتیشی مەعسوم پابەندی دەستورە و هەتا كۆتایی هاتنی وادەكەی كە لە 3ی مانگی ئەیلول كۆتای دێت.