ئیئتلافی نەسڕ: لامان سەیرە چەند بەیاننامەیەكی ناڕاست(وەهمی) بڵاوكراونەتەوە

  • 31-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    ئیئتلافی نەسڕ ڕایگەیاند لایان سەیرە لە بڵاوكردنەوەی چەند بەیاننامەیەك كە بە وەهمی ناوی بردن و واژۆی چەند سەركردەیەكی نەسڕی لەسەرە، ئەوەش دەقی بەیاننامەكەیە:
    ” ئیئتلافی نەسڕ لای سەیرە لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی "وەهمی" بە واژۆی سەركردەكانی نەسڕ، تەئكیدیش دەكەینەوە ئێئتلافی نەسڕ كۆبونەوەی دەوری خۆی بۆ ئەندامانی گرێدەدات و بەیاننامەی فەڕمی ڕوون دەردەكات كە لەسەری رێكەوتوون و بۆچونی ئیئتلافەكە لە خۆدەگرێت.
    ئیئتلافی نەسڕ تەئكیدیش دەكاتەوە هەوڵێستی فەرمییان لەرێی نوسینگەی ڕاگەیاندنەوە بڵاودەكەنەوە و ئەوە بەیاننامانەش كە سەرچاوەكانیان نادیارە گوزارشت لەوان ناكات و رەتیشیدەكەینەوە ئەمرۆ هیچ بەیاننامەیەك دەركرابێت".
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئیئتلافی نەسڕ