تایبەت- ا ه ع
ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: نواە گەورەترین كوتلەیە لە ئیستادا و 130ئەندام لەخۆ دەگرێت.
محەمەد حسام سەركردەی ڕەوتی حیكمە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند: كۆبونەوەی ئۆتێل بابل بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە بەرهەمەكەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەك بووە بۆ كرانەوەی گۆڕەپانی سیاسی لەسەر ئاستی سوننە و كورد بووە.
وتیشی"هاوپەیمانی چوار قوڵی داوای لێكردون پڕۆژەی زۆرینەی نیشتمانی پێكبهێنن كە هەر یەك لە دەستەی سەركردایەتی و دەستەی سیاسی و دەستەی گشتی پێكدێت لە هەموو هێزە نیشتمانیەكان.
وتیشی "پڕۆژەی نواە لە ئێستادا 130 ئەندامی لەخۆ گرتووە و ڕەتیدەكاتەوە كە هاوكاری لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بكات لەسەر بنەمای تائیفی.