بەغداد-ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئاسایش، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی ڕفێندراوێكی ئازاد كرد و گروپێكی لەشاری بەغداد دەستگیركردووە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانشی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە سەنتەرەكە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە بەغداد بەپێی زانیاری هەواڵگری و چاودێری ورد توانیویانە ڕفێندراوێك ئازاد بكەن و گروپێك دەستگیربكەن كە لە پێنج كەس پێك هاتوون، لەناویاندا دوو ژن هەن، هەڵمەتی دەستگیركردنەكەش لە شاری سەدڕ لە باشوری بەغدا ئەنجامدراوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، تاوانباران ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار و دادگا كراون تاكو
وتەیان لێ وەربگیرێت بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر وبەسزای خۆیان بگەن، ڕفێندراوەكەش ڕادەستی كەس و كارەكەی كراوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات