نەینەوا - ا ه ع
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند: ژمارەیەك ئاوارەی عێراقی لە كەمپی هول لەسوریا گەڕانەتەوە كەمپەكانی باشوری موسڵ.
عەلی عەباس یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەت ڕایگەیاند: بەهاوكاری وەزارەتی گواستنەوە و كەرتە سەربازیەكان و تیمی هاوبەش توانیویانە 360 ئاوارە كە بەهۆی هاتنی داعشەوە لەساڵی 2014 ەوە ئاوارەی وڵاتی سوریا بوون بگەڕێنێتەوە باشوری موسڵ.
جەهانگیر وتیشی" ئاوارە گەڕێندراوەكان لە كەمپەكانی جدعەلە باشوری نەینەوا جێگیر كراون"
ڕاشیگەیاند ئەوە سێیەم كاروانی ئاوارەكانە لەم مانگەدا بگەڕێندرێنەوە