مەعسوم لەگەڵ فەیاز سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لەوڵات تاوتوێ دەكەن

  • 17-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەمرۆ یەك شەممە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ فالح فەیاز راوێشكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بارودۆخی ئەمنی و سیای وڵاتیان تاوتوێ كرد. لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەی كۆمار كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتوە، دەڵێت فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی كرد لە فالح فەیاز راوێشكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لە دیدارەكەشدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە وڵاتدا كراوە لەگەڵ دوا پێشهاتەكان لەناوچەكەدا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە تەئكید لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە وڵاتدا كراوەتەوە دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆردا.