مەعسوم ڕێز لە تیمی یاری "موای تای" دەگرێت كە مەدالیای زێڕ و زیویان لە تایلەند بەدەستهێناوە

وەرزش
  • 31-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق، تەئكیدی لەسەر گرنگیدان بە وەرزش و وەرزشەوانانەوە كردەوە.
    ڕاشیگەیاند: وەرزش پەیامی خۆشەویستی و ئاشتی پێیە و ڕۆڵی هەیە لە هاندان و خۆشكردنی كەشی وتووێژ لە نێوان وڵاتاندا.
    لەبەیانامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە هاتووە، لەمیانی ڕێزگرتنی لە شاندی وەرزشی عێراقی بۆ یاری(موای تای) كە بەشداریان لە قارەمانیەتی جیهاندا كردبوو لە تایلەند و دوو مەدالیای ئاڵتونی و زیویان بەدەست هێنا، ڕایگەیاند: لەسەر پشتوانی و پاڵپشتی بۆ وەرزش و چالاكیەكانی بەردەوەم دەبێت.
    وڕاشیگەیاند: وەرزش نامەی ئاشتی و خۆشەویستی هەڵگرتووە و پەیامی مرۆڤایەتی پێیە
    هەر لەوبەیاننامەیەدا، سەرككۆمار تەئكیدی لەسەر گرنگیدان بە وەرزشوانان كردەوە.