رێکخراوی فریاکەوتنی یەزدا Yazda دەڵێت بەر لە ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ٥٥٠ هەزار ئێزیدی لە عێراقدا دەژیان و ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی شنگالی باکوردی رۆژئاوای نەینەوا ٢٥٠ هەزار کەس بوو کە زۆربەیان ئیزیدی بوون لەگەڵ موسوڵمان و هەندێك تورکمان و عەرەب، زۆربەی ئەم خەڵکە ئەمڕۆکە لە کامپ و چادرگەکانی دەوروبەری شاری دهۆك و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و تورکیا دەژین و هەزارانیشیان بەرەو ئەلمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی کۆچیان کردووە.
- رێکخراوی )داعش(ی تیرۆرست لە رۆژی سێی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ هەڵیکوتایە سەر شنگال و کردەوەی گەورەی جینۆسایدکردن و کوشتنی ئێزیدییەکانی ئەنجامدا و هەزاران کەسی رفاند و نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسیشی ناچارکرد شنگال و ناوچەکانی دیکەی باکوری رۆژهەڵاتی نەینەوا بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەربەدەربن.
صباح کوردستان:
لە سێی ئابی ئەمساڵدا یادی چوار ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانی ناوچەی شنگالە بەدەستی رێکخراوی داعش کە بووە هۆی کوژران و بێسەروشوێنبوونی هەزاران کەس و ماڵوێرانیەکی بەرفراوان، لەکاتێکدا هێشتا ئێزیدییەکان دوور لە ناوچەکانیان لە کامپ و چادرگەکاندا دەژین و هێشتا شنگال و زۆربەی کۆمەڵگا و لادێکانی دوورن لە دەستی ئاوادەنکردنەوە، هەروەها هەزاران کەسی ئێزیدی بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن.
رێکخراوی )داعش(ی تیرۆرست لە رۆژی سێی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ هەڵیکوتایە سەر شنگال و کردەوەی گەورەی جینۆسایدکردن و کوشتنی ئێزیدییەکانی ئەنجامدا و هەزاران کەسی رفاند و نزیکەی ٣٥٠ هەزار کەسیشی ناچارکرد شنگال و ناوچەکانی دیکەی باکوری رۆژهەڵاتی نەینەوا بە ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەربەدەربن.
رێکخراوی فریاکەوتنی یەزداYazda دەلێت نزیکەی ٥٥٠ هەزار ئێزیدی بەر لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراقدا دەژیان، و ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی شنگالی باکوری رۆژئاوای نەینەوا دەگەیشتە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس کە زۆربەیان ئیزیدی بوون لەگەڵ موسوڵمان و تورکمان و عەرەب، زۆربەیان ئێستا لە کامپ و چادرگەکانی دەوروبەری شاری دهۆك و ناوچە کوردییەکانی سوریا و تورکیا دەژین، بێجگە لەوەی هەزارانیان روویان لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کردووە و تا ئێستاش کۆچکردنیان بەردەوامە.
نوسینگەی فیدڕاڵی کۆچ و پەنابەرانیش لای خۆیەوە روونیدەکاتەوە کە لەماوەی ساڵی ٢٠١٥دا٣١٣٧٩ هاووڵاتی عێراقی داوای پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە لەنێویاندا ١٥٢٥٦ یان ئیزیدین، هەروەها لەنێو ئەو٩٧١٩٢ عێراقییەی کە لە ٢٠١٦دا لە ئەڵمانیا داوای پەنابەریان کردووە ٣٧٦٥٥ یان ئێزیدی بوون، هەرچی لە ساڵی ٢٠١٧ یە ٢٣٦٠٥ عێراقی داواکارییان پێشکەشکردووە و ١١٢٠٠ یان ئێزیدی بوون.
هاوکات فەرمانگەی کاروباری ئێزیدییەکان لە کوردستان ژمارەی ئەو ئێزیدییانەی کە بەرەوە دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس دەخەملێنێت، لەدەرەنجامی ئەو جینۆسایدەی کە روویدا و دوای ئەوەی نائومیدبوون لە ئەگەرەکانی سەقامگیربوون و ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی ناوچەکانیان، کە چەندین پێکهاتەی سەربازی و چەکداری سوپای عێراقی و هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و هێزی دیکەی جیاوازی ئێزیدی لە ناوچەکاندا هەن.
ئازادکردن و ئاوەدانکردنەوە
ئێزیدییەکان بەئەنجامدانی چەندین چاڵاکی لە شآرە جیاجیاکانی کوردستاندا یادی ئەو رووداوانەیان کردووە کە بەسەریان هاتووە، و داواکارییەکانی ئەوانەی لەمبارەیەوە دواون کورتکرابووەوە لە ئازادکردنی ئەو رفێنراوانەی کە تا ئێستا ئازاد نەکراون و لەژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە، و داواشیان لە حکومەتی عێراقی کرد ناوچەکانیان بۆ ئاوەدان بکرێتەوە و دەربەدەربووەکان بگەڕێنێتەوە و لەرووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوبکرێنەوە.
هاوکات رۆژی لە چەند رۆژی رابردودا دەیان کوردی ئێزیدی لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا ناڕەزاییان دەربڕی و یادی جینۆسایدکردن و ئەو کوشتارەیان کردەوە کە داعش لە ٢٠١٤ لەدوای هەڵکوتانە سەر ئەو ناوچانەدا دژی ئەوان ئەنجامیداون.
سەدان کەسی ئێزیدی لە شارەکانی ئەڵمانیا بەرلین و هامبۆرگ و دۆسلدرۆف رێپێوان و کۆبونەوەیان ئەنجامدا و ناڕەزایاتییان دەربڕی و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ئەو کوشتن و بەکەنیزەککردن و رفاندنەی دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجامدرا وەك تاوانی جینۆساید بناسێنن.
جێی باسە رێکخراوی توندڕەوی (داعشی تیرۆریستی) پەلاماری شنگالی باکوری رۆژئاوای شاری موسڵیدا و شارەکەی کۆنتڕۆڵکرد و هەزاران گەنجی ئێزیدی کوشت و ژنانی ئێزیدیشی رفاند، خەڵکەکەی دیکەش بەئاراستەی چیای شنگال رۆشتن و چەند رۆژێك لەوێ مانەوە و ژماریەکی زۆریان بەهۆت برسێتی و تینوێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.
شنگال لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی ٢٠١٥ لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئازادکرا کە تێیدا ٧٥٠٠ پێشمەرگە بەشداربوون بە پاڵشتی راستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان.
چارەنوسی نادیار
پێشتر باڵیۆزی گەڕۆکی ئامریکی بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی سام بڕاونباك رایگەیاندووە کە ناوچە ئێزیدی نشینەکانی عێراق بەتەواوەتی "ئارام نین"، هێماشی بۆ ئەوەکرد کە تەنانەت لەدوای شکستهێنانی رێکخراوی داعشیشدا هێشتا چارەنوسی هەزاران کەس لە پەیڕەوکەرانی ئایینی ئێزیدی نادیارە. بڕاونباك لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی ئەو ئاستەنگانەی کە روبەڕووی ناوچە ئێزیدییەکان دەبنەوە پەیوەندیان بە بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکەوە هەیە. وتیشی "هێشتا ئەمن و ئاسایش لەوێدا وەك پێویست نییە"
کاریگەی خۆشی لەوەدا دەربڕی کە ئێزیدی و مەسیحییەکانی ئەو ناوچەیە نەرمییان نواندووە و بەرە بەرە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
هەروەها ئاماژەیداوە بەوەی کە "تا ئێستا هەزاران کەسی ئێزیدی بێسەروشوێنن، رەنگە لە شوێنی دیکە، یان رەنگە لە سوریا بە کۆیلەکرابن".
پێش چەند رۆژێك بڕاونباك سەردانی باکوری حێراق و هەرێمی کوردستانی کرد وەك بەشیك لەو شاندەی بە رێنمایی جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایك پێنیس نێردرابوو، بە ئامانجی تاووتوێکردنی میکانیزمێك کە بەهۆیەوە بتوانرێت یارمەتی کەمینە رەگەزی و ئایینیە چەوسێنراوەکان بکرێت بەبێ تێپەڕبون بە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بڕاونباك باسی لەوە کرد کە شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادیدا کۆبووەوە و چەندین پرسی تاووتوێکردووە، هەروەها هێمای بۆئەوەکرد کە هاوکات سەرکردایەتی سەربازی ئەمریکی لەم بابەتەدا بەشدارە.
ئاماری نوێ
بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزیدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی قوربانیانی راگەیاندووە و تێیدا هاتووە کە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا ٣٣١٥ کچ و ژنی رفێنراوی کوردی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکراون، بەڵام تا ئێستا ٣١٠٢ رفێنراو هیچ شتێك لەبارەیانەوە نازانرێت.
بەپێی ئەوەی کە خەیری بوزانی بەڕێوبەری کاروباری ئیزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاندووە لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ٣٣١٥ کچ و ژنی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکراون، کە لە ئەسڵدا ٦٤١٧ کەسە، و تا ئێستا ٣١٠٢ کوردی ئیزیدی لەژیر دەستی داعشدا ماون.
ئەمەی خوارەوە ئەو داتایانەن کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەنراوە:
-ژمارەی تەواوی کوردانی ئێزیدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ٥٥٠ هەزار کەسە.
- ١٠٠ هەزار کوردی ئیزیدی بەرەوە هاندەران کۆچیان کردووە.
- لە رۆژی یەکەمی پەلاماری شنگالدا ١٢٩٣ یان کوژراون.
- تا ئێستا ٦٩ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگالدا دۆزراونەتەوە.
- دەیان گۆڕی تاکەکەسی دۆزراونەتەوە.
- ٦٨ پەرستگا و مەزاری ئایینی ئیزیدی تەقێنراونەتەوە.
- ٢٧٤٥ منداڵ دایك یان باوکیان لەدەستداوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ١٧٥٩ منداڵ باوکیان لەدەستداوە
- ٤٠٩ منداڵ دایکیان لەدەستداوە
- ٣٨٩ منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداوە
- ٢٢٠ منداڵ دایك و باوکیان لەلایەن داعشەوە رفێنراوە.
- داعش ٦٤١٧ کەسی ئێزیدی رفاندووە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ژمارەی ژنانی رفێنراو ٣٥٤٨
- ژمارەی پیاوانی رفێنراو ٢٨٦٩
تا ئێستا ٣٣١٥ کەس ئازادکراون، بەم شێوەیە:
-١١٥٥ ژن
- ٣٣٧ پیاو
- ٩٥٣ کچ
-٨٧٠ مێردمنداڵ
و تائێستایش ٣١٠٢ رفێنراو هیچ شتێك لەارەیانەوە نازانرێت، بەم شێویەی خوارەوە: