بەغداد - ا ه ع
ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دانیشتنی ئاسایی لە 28 ی ئەم مانگە بۆ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی ئەنجامدانی ساختەكاری كە لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەهەردوو ژمارە 222و 234لە 12/5 ی حوزەیرانی 2018هاتووە هێشتا بەردەوامە.
ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە پێی ڕێنمایی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كێشەكە و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 222 ی ئەمساڵدا كە داوای لە نوسینگەی داواكاری گشتی كردووە لە بەرواری 6/6/2018 داوایەك لەم بارەیەوە بجوڵێنێت، و ڕاپۆرتی ئامادەكراویش ڕادەستی دەستەی دەست پاكی بكات بۆ لێكۆڵینەوە و ڕێكارە یاسایەكانیش بگیرێتەبەر، تانە و سكاڵاكانیش دراون بەلیژنەیەكی تایبەت و لایەنە قەزایەكانی تایبەت بەلێكۆڵینەوە لەو دۆسەیە.
تەئكیدیشی كردۆتەوە"سەرۆكایەتی داواكاری گشتی داوای لە دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/كەرخ كردوە ئەم دۆسێیە ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە بكات بۆ ئەوەی بڕیار و ڕێكاری یاسای گونجاو بگیرێتەبەر".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد